تاعوون چیە؟

تاعوون کوشندەترین پەتای جیهانییە لە مێژوو و بە مردنی ڕەش ناسراوە کە بۆتە هۆی مردنی زیاتر لە 200 ملیۆن کەس (یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ئەوروپا) لە ساڵانی 1347-1351. تاعون بەهۆی بەکتریای Yersinia pestis توشدەبێ, کە لە ئاژەڵەکاندا
هەیە وەکو کێچ و قرتێنەرەکان و لەوانیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

تاعوون سێ جۆری سەرەکی هەیە:

1-دومەڵە تاعوون(تاعوونی ڕەش) باوترین جۆریانە و بەهۆی گازی کێچ یان مشک یان کەلوپەلی توشبوو دەگوازرێتەوە. دەبێتە هۆی هەوکردنی لیمفە گرێیەکان. سەرەتا نیشانەکانی نزیکن لە هەڵامەت وەک تا و لەرزە و ئازاری ماسولکە و بێتاقەتی و سەرێشە. دواتر دومەڵی کێماوی ڕەش لە ڕان و ژێرباڵ و مل و شوێنی گازەکە بەدەردەکەون.
ئەگەر چارەسەر نەکرێ دەگوازرێتەوە بۆ خوێن یان سیەکان و دەبێتە هۆی بۆگەنە تاعوون و سییە تاعوون.

2-بۆگەنە تاعوون جۆری دووەمە ڕوودەدات کاتێک بەکتریاکە لە ڕێرەوی خوێندا دووهێند دەبێ. هەندێک جار دەبێتە هۆی مردن بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان. نیشانەکانیش بریتین لە ئازاری سک, سکچون, خوێنبەربوون, ڕەشبوونی پێست, ڕشانەوە, لەرز و تا و بێهێزی.

3- سییە تاعوون کوشندەترین جۆریانە و توشی سییەکان دەبێ, کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆکێ بەکتریاکە بەهەوادا بڵاودەکاتەوە و بۆ کەسیتر دەگوازرێتەوە و دەبێتە نەخۆشیەکی درم. ئەمەیان تاکە جۆری نەخۆشیەکەیە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر بگوازرێتەوە. نیشانەکانی زوو بەدەردەکەون وەک قورسی هەناسەدان, ئازاری سنگ, کۆکە, تا, سەرێشە, بێتاقەتی و بەڵغەمی خوێناوی.

نیشانەكانی تاعوون:
1-لەرزو تای زۆر.
2-سەرئێشەو سەر سوڕخواردن.
3-ئێش و ئازاری زۆری جومگە و كۆئەندامی ماسوولكە.
4-گرژبوونی زۆر توندی ماسوولكەكان.
5-گەورە بوونی گرێ لیمفاویەكانی غودە و هەست بە ئازاركردن تیایاندا.
6-گرژبوون و ئازاری زۆری ماسولكەكانی ڕان و سك و مل (ئەوانەی لە نزیكی غودەكانن)

وریایی و خۆپاراستن:

ھەرچەندە ھێشتا نەگەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە چارەسەری تەواوەتی دۆزرابێتەوە بەڵام وەک لایەنی خۆپارێزی چەند ڕێنماییەکی گرنگ ھەن لەوانەش:
خۆپاراستن لە پێوەدانی كێچ و مێشوولەو قالۆنچە لەبەر ئەوەی ئەوانە پەیوەندی زۆریان لەگەڵ مشك و جرج و مەمكدارە بچووكەنی تردا هەیە، لەوناوچانەی كە مەرتسی بڵاوبوونەوەی تاعوونیان تێدایە، كاتێك جرجێك بە هۆی تووش بوونی بە نەخۆشی تاعوون گیان لەدەست دەدات(دەتۆپێت) و پێی نازانرێت، كێچ و مێشوولەو قالۆنچەكان تێی دەدەن و لە گۆشتەكەی دەخۆن و ئەوانیش دەبنە هەڵگری ئەو بەكتریایایە و دوای ئەوەی كەسەكان سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و پێوەی دەدەن ڕاستەوخۆ كەسەكان تووش دەبن لەبەر ئەوەی تاعوون بەستراوە بە گیانەوەرە قرتێنەرە کێوییەکانەوە، خاوێنکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ژینگە زۆر پێویستە لەو ناوچانە کە نەخۆشیەکەی تێدا باوە.

چارەسەر:
ژمارەیەک دەرمانی دژەژی بەکەڵکن. باشترین دەرمان ستریپتۆمایین و جەنتاماسینە. کەمکردنەوەی ئەگەری مردن پێویستە لە یەکەم رۆژی سەرهەڵدانی نیشانەکانەوە دەرمان دەستی پێ بکرێت.

Back to top button