تا ئێستا ٦٠ ھۆزی عەرەب خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن

شێخ مزاحم ئەلحویت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: ”پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین خزمەتی بە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکان کردووە و بەگشتی ھەمیشە بەرگریی لە عەرەب کردووە، بەڵام نەک تەنھا عەرەب، بگرە بەرگریی لە هەموو پێکھاتەکانی دیکەش کردووە و ھەرێمی کوردستان لەژێر حوکمڕانیی پارتیدا بووەتە شوێنی پێکەوەژیان و لەناو کاندیدەکانی پارتیدا چەندین کاندیدی عەرەب ھەیە و ئەوەش جێگەی شانازییە بۆ ئێمە وەکوو عەرەب.”

گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ”لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکان ٦٠ ھۆزی عەرەب ئامادەیییان نیشان داوە بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن وەکوو وەفایەک بەرانبەر بەو کارەی کە سەرۆک بارزانی و پارتی لە کاتی تەنگانەدا بۆ عەرەبیان کردووە و لەو کاتانەدا کەس باوەشی بۆ ئەوان نەکردووەتەوە جگە لە پارتی و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی ئێمەشە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.”

Back to top button