توركیا لەو ئاگركەوتنەوانەی ڕوودەدات لە دارستانەكانی گومان لە دەستی پەكەكە دەکات

ئەگەر دەركەوێت پەكەكەیە ملیۆنان كورد لە توركیا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دەركردن و كوشتن و ئەشكەنجەدان دەبنەوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە توركیا لە زیاتر لە حەفتا شوێنی جیا جیای ڕووبەڕووی ئاگر بووەتەوە بەوهۆیەشەوە لە دارستانەکانی ئەنتاڵیا 4 کەس گیانیان لە دەست داوە و 60 کەسیش بریندار بوون

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە چڕە کە ماوەی سێ رۆژە تەنی بە چەند ناوچەیەک و دارستانەکانی ناوچەی مانافحات لە نزیک هێڵی کەناراوی لە ویلایەتی ئەنتاڵیا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا چنیوە 4 کەس گیانیان لە دەست داوە.

ئاگرکەوتنەوەکان بە بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتەوە تەشەنەی کردووە و زیاتر لە 150 کیلۆمەتر لە دارستانەکانی گرتۆتەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا چەند شوێنێک و گوندێکی نیشتەجێی نزیک لە ئاگرکەوتنەوەکانیان گواستۆتەوە.

بە گوتەی فەخرەدین خۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان 60 کەس بریندار بوون.

ھەروەھا ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا رایانگەیاند، ئاگرکەوتنەوەکە ئەوەندە گەورەیە هەزاران کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و دەیان فڕۆکەی جۆراوجۆر بەشدارن لە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگرەکە.

Back to top button