تورکیا ئاوی یەک ملیۆن کەسی ڕۆژئاواى کوردستانی بڕیوە

دوای بڕینى ئاو لە لایەن تورکیاوە، ئاستی ئاوی ڕووباری فورات زۆر کەمی کردووە و زۆربەی بەنداو و وێستگە ئاوییەکانی ڕۆژئاواى کوردستان لەکار کەوتوون و خەریکە وشک دەبن.

بەرپرسانی خۆجێیی ڕایانگەیاندووە کە یەک ملیۆن کەس لە ڕۆژئاوا تووشی بێ ئاوی تەواو هاتوون و خەریکە لەو ناوچەیە کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاكان، تورکیا، لە ڕێکەوتی ٢٧ ی جوونی پارساڵەوە بە بەردەوامی خەریکی کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات بۆ ڕۆژئاواى کوردستانە.

Back to top button