توێژینەوەیەک: ئەوانەی ئیمۆجی زۆر بەکاردەهێنن هەستە راستەقینەکانیان دەشارنەوە

توێژەرانی ژاپۆنی لێکۆڵینەوەیان لە پەیوەندی نێوان ئیمۆجی و دەربڕینی هەستەکان کردووە، کە کۆمەڵەیەکی دەربڕینێکن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەهێنرن بۆ دەڕینی هەستی مرۆڤەکان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، ئەو توێژینەوەیە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی “تۆکیۆ” ئەنجامدراوە،ئەنجامەکانی لە گۆڤاریFrontiers in Psychology بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە کە زۆر کەس ئیمۆجییە ئەرێنییەکان بەکاردەهێنن بۆ شاردنەوەی هەستە نەرێنییە راستەقینەکانیان.

لە لێدوانێکدا نووسەری توێژینەوەکە مویو لیو دەڵێت، “لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، مرۆڤەکان بۆ پەیوەندییەکانیان لەکاتی دەربڕینی هەستەکانییاندا ئیمۆجییەکان بەکاردەهێنن، لێکۆڵینەوەکەشمان پشتڕاستی دەکاتەوە کە رەنگە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەستە راستەقینەکانماندا بپچڕێنین.”

توێژینەوەکە هەڵسوکەوتی ١٢٨٩ بەشداربووی تاقیکردەوە، کە ئیمۆجییان بەکارهێناوە بۆ دەربڕین یان شاردنەوەی هەستەکانیان، بەشداربووانی توێژینەوەکە وەڵامی چەند پرسیارێکیان داوەتەوە سەبارەت بە هەستە تایبەتەکەکانی خۆیان، پاشان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە کە چەند جار ئیمۆجییان بەکارهێناوە.

هەروەها دەربارەی کۆمەڵێک بابەتیکی جیاواز چەند نامەیەکیان پێدراوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەنەوە، بۆ ئەوەی بزانن کاردانەوەیان چۆنە و پاشان رێژەی دەربڕینی هەستەکانیان تۆمارکراوە.

تیمی توێژەران بۆیان دەرکەوت، کە زۆرجار مرۆڤەکان لەکاتی قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانیاندا بە ئیمۆجی، زیاتر هەستەکانیان دەرببڕن، هەروەها دەربڕینی هەستەکانیان هاوشێوەی ئیمۆجییەکانە، تەنها ئەوە نەبێت کە کاتێک مرۆڤەکان بە پێویستی دەزانن هەستە راستەقینەکانی خۆیان بشارنەوە، ئەوا ئیمۆجی زەردەخەنە بەکاردەهێنن بۆ شاردنەوەی هەستە نەرێنییەکانیان.

هەروەها، تیمەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیمۆجی نەرێنی بەگشتی تەنها کاتێک بەکاردەهێنرێت کە هەست و سۆزە نەرێنییەکان زۆر بەهێزبن.

Back to top button