توێژینەوەیەک: خواردنەوەیەک چەند ساڵێک دەخاتەسەر تەمەنی مرۆڤ

توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایانکردووە، خواردنەوەی دوو بۆ سێ کوپ قاوە رۆژانە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و تەمەن درێژدەکات.

بەپێی بابەتێکی تەندرستی ماڵپەڕی “سکای نیوز عەرەبییە”، توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ پاراستنی دڵ بڵاوکراوەتەوە، توێژەران پێشنیاریان کردووە،پێویستە خواردنەوەی قاوە بە بەشێک لە شێوازی ژیانێکی تەندروست هەژماربکرێت، چونکە تەمەن درێژ دەکات.

پیتەر کیستلەر، نووسەری توێژینەوەکە، لە پەیمانگای بەیکەر بۆ توێژینەوەی دڵ و شەکرە لە ئوسترالیا دەڵێت، “لەم توێژینەوە گەورەیەدا بۆمان دەرکەوتووە، قاوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و مردنی پەیوەندیدارەوە هەبووە“.

کیستلەر روونی کردەوە،”کافاین ناسراوترین پێکهاتەی قاوەیە، بەڵام خواردنەوەکە زیاتر لە ١٠٠ پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆجی تێدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،”‌ ئه‌و ئاوێتانه‌ جگە لە کافاین لەوانەیە به‌رپرسبن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنیانه‌ی كه‌ له‌ نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنهێنه‌ره‌كان به‌دیاردەکەون“.

لە کۆتاییدا وتی،”دۆزینەوەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە خواردنەوەی قاوە بە هەموو جۆرەکانیەوە ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت دەتوانێت سوود بە تەندروستی دڵ بگەیەنێت.”

نزیکەی ٤٤٩ هەزار و ٥٦٣ کەس راپرسیان پڕکردووەتەوە کە پرسیاریان لێکراوە ئایا رۆژانە چەند کوپ قاوە دەخۆنەوە؟

پاشان دابەش کران بەسەر شەش بەشدا، کە پێکهاتبوون لەو کەسانەی کە بەهیچ شێوەیەک ناخۆنەوە، ئەوانەی کەمتر لە یەک کوپ ، یان تەنها یەک کوپ ، یان لە نێوان دوو بۆ سێ کوپ ، یان لە نێوان چوار بۆ پێنج کوپ، یان زیاتر لە پێنج کوپ بۆ هەر رۆژێک دەخۆنەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، کە هەموو جۆرەکانی قاوە پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەبووە، مەترسی مردن کەمبووەتەوە.

Back to top button