توێژینەوەیەک سودێکی زۆر سەرنجڕاکێشی سێکس ئاشکرا دەکات

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سێكسى زیاتر ده‌كه‌ن، به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌متر سێكس ده‌كه‌ن، میمۆڕی “خه‌زنه‌”ی مێشكیان زۆر به‌هێزتره‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، سێكس كردن گه‌شه‌ به‌ مێشك ده‌دات و به‌ هێزی ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر سێكس ده‌كه‌ن ده‌بنه‌ خاوه‌ن خه‌زنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ مێشكدا.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆلێژی MC Gill كراوه‌ كه‌ به‌شداربووان له‌ نێوان ته‌مه‌نی 18 و 29 ساڵدا بوون و 78 ئافره‌ت به‌شداریان تێدا كردووه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی سێكسی و هۆكاره‌كانی ژیانیش راپرسیان كردووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توێژه‌ران  بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ سێكس كردن چۆن كار ده‌كاته‌ سه‌ر به‌هێزكردنی میمۆری مێشك، هه‌رواش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ده‌روونی و هۆش و بیری مرۆڤ هه‌یه‌.

Back to top button