توێژینەوەیەک مەترسییەکی شوێنگرەوەکانی شەکر ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی پزیشکی مەترسی شیرینکەرەوە دەستکردەکانی ئاماژەپێداوە کە ئاستی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک بەرزدەکاتەوە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”سکای نیوز عەرەبی”، توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە بوونی ئاستێکی بەرز لە شیرنکەرە دەستکردەکان لەناو خواردنەکاندا رەنگە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی خوێن زیادبکات.

توێژیەوەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، پێکهاتەی کیمیایی شیرینکەرەوەی دەستکرد “ئیریسریتۆڵ” وا دەکات خۆرکە سوورەکانی خوێن زیاتر وەڵامدەرەوە بن، هەربۆیە مەترسی تووشبوون مەینی پەپکەکانی خوێن زیاتر دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێریسریتۆڵ زیاتر لە ٣٠ ساڵە بە شێوەیەکی پیشەسازی بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها وەک شیرینکەرەوەیەکی پیشەسازی لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان بەکاردەهێنرێت.

Back to top button