تۆماركردنی ناوی دەنگدەران یەك مانگ درێژكرایەوە

جێگری بەرپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەولێر رایگەیاند، درێژكردنەوەی ماوەی مانگێك بۆ تۆماركردنی ناوی دەنگدەران تەنها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بۆتان شێركۆ جێگری بەرپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەولێر رایگەیاندوە: دوای ئەوەی لە12ی ئەم مانگەوە وادەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران كۆتایی پێهات، بۆ ماوەی یەك مانگ لە هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە، تۆماركردنی ناوی دەنگدەران ئەوانەی دەیانەوێت ناویان تۆمار بكەن بەردەوام دەبێت.
بۆتان شێركۆ بە سایتی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، بۆ عیراق كۆتا وادەبو درێژ نەكرایەوەو ئەوانەی خۆیان تۆمار كردبوو دەتوانن دەنگ بدەن و ئەوانەی دیكەش بێبەش دەبن، لە هەرێمی كوردستان ئاوارە هەیە، ئێستا دەرفەتە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان كە تائێستا خۆیان تۆمار نەكردوە بێن خۆیان تۆمار بكەن بۆئەوەی لەمافی دەنگدان بێبەش نەبن و بنكەكانی ئێمە كراوەن و دەتوانن رۆژانە سەردانمان بكەن، بەتایبەت ئەو كەسانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 18 ساڵ.

Back to top button