پەکەکە و کۆمەڵی ئیسلامی زانیاری لەسەر پێشمەرگە بە حەشدی شەعبی دەدەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

هەریەکە لە ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە و کۆمەڵی ئیسلامی زانیاری لەسەر پێشمەرگە و جوڵەکانی بە حەشدی شەعبی و هێزە نەیارەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن.

ماوەیەکە هێزی پێشـەرگەی کوردستان بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی کەپێشتر بەهۆی شەڕی داعشەوە چۆلی کردبوون، دەستیان بە پڕکردنەوەیان کردوە، هەریەکە لە ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە و کۆمەڵی ئیسلامی لەڕێگای میدیا فەرمیەکانیانەوە زانیاری لەسەر جوڵەی پێشمەرگە و جۆری چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و ژمارەی پێشمەرگە بە دوژمن و نەیارانی کوردستان دەدەن، چاودێرانی سیاسی و سەربازی داوا دەکەن سنورێک بۆ ئەو کەناڵانە دابنێن.
لەو بارەوە خەلەف ئەرسەلان چاودێری سیاسی بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” لەهیچ وڵاتێکی جیهان نەبووە کەناڵەکان زانیاری تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دوژمن بدەن، پێشتر لەڕێگای سیخوڕەکانەوە ئەم کارە دەکرا بەڵام لە ئێستادا کەناڵە میدیاییەکان بوەنەتە سیخوڕ و بەئاشکرا ئەو کارە دەکەن، دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپەلە ڕێگری لەو میدیایانە بکات، چونکە ئەمە هەڕەشەی جدیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، ئەم کارە زانیاری دانە بە حەشدی شەعبی کە سێ ساڵ لەمەوبەر جەنگ مان هەبووە لەگەڵیان”.

Back to top button