تیرۆرستانی پەکەکە لە سلێمانی دەست بە تونێل لێدان دەکەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە سنووری گوندەكانی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە پارێزگای سلێمانی، بۆ خۆپاراستن لە بۆردمانی فڕۆكەكانی توركیا توونێل لێ دەدەن و بارەگاكانیان تیادا حەشار دەدەن.
مەترسییەكە زیاتر بۆ گوندنشینەكان دەبێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون، چەكدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەكەكە سەرەڕای ئەوەی بوونەتە سەرچاوەی ترس و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتووانی ناوچەكە، ماوەیەكە دەستیان بە لێدانی توونێل كردووە، ئەمەیش وەكو هەنگاوێكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا.
بەپێی زانیاریەکان شوێنی توونێلەكان زۆر لە ئاواییەكانەوە دوور نییە، سەرچاوەیەک لە گوندێکی سنوری شاردۆچکەی ماوەت بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” گوێمان لە دەنگی تەقینەوەكانیانە كە بۆ هەڵكەندنی توونێلەكان بەكاری دێنن، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، پەكەكە بارەگاكانی دەباتە ناو ئەو توونێلانەوە، بەمەیش خۆی لە مەترسی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەپارێزێت، بەڵام مەترسییەكە زیاتر بۆ گوندنشینەكان دەبێت.
ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەكەكە لە سنووری سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو لە زیادبووندان و لە ژمارەكی زۆری گوندەكانی سەر بە شارۆكەكانی شارباژێڕ و ماوەت و پێنجوێن بوونیان هەیە، ئەوان سەرقاڵی قاچاخچییەتی و وەرگرتنی سەرانە و گومرگن لە هاووڵاتییان، هەروەها بەئاشکرا چالاکی ڕێکخراوەیی ئەنجامدەدەن .

Back to top button