تیمەکەی بایدن بۆ پێکھێنانی کابینەکەی خاتونێکی کوردی تێدایە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

خاتونێکی کوردی ڕۆژھەڵات ئەندامە لە تیمەکەی جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا ، بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ.

مێھرسا بەرادەران خاتوونێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کەلە ئەمریکا دەژیت ، ئەندامە لە تیمەکەی سەرۆکی نوێی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا .

مێھرسا ماموستای زانکۆیە لە یاسا لەزانکۆی یوسی ئارواینی ئەمەریکا ، مێھرسا کچی پزیشکی بەناوبانگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە بەناوی ( ئەسەدوڵا بەرادەران ) کەلە ئێستادا لە قەسری شیرین دادەنیشێت ، ھەروەھا ئەو خاتونە چالاکە لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا .

چاودێران پێیان وایە بونی مێھرسا لە وەفدەکەی بایدن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ گرنگە بۆ کورد بەگشتی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ، ھەروەھا پێیان وایە ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆکایەتی نوێی ئەمەریکا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پرسی کورد لەناوچەکە.

Back to top button