تەعریب لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پڕۆسەی تەعریبکردن بەردەوامە لە سنورەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هیچ یاسایەکیش ڕێگری لەو پڕۆسەیە ناکات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەڕەشەیان لە دانیشتووانی ” پەلکانە ” کردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوچە کوردستانییانە جێبێڵن، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێریان دیاری کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی پەلکانە ماڵەکانیان جێبێڵن و گوندەکەیان چۆڵ بکەن، هاوکات پێیان ڕاگەیاندوون ئەگەر لەو فەرمانە سەرپێچی بکەن ماڵەکانیان بە سەردا دەرووخێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی ئەو ناوچەیە تاپۆی ڕەشیان هەیە و بەپێی یاسای عێڕاقی ئەو کوردانە خەڵکی ئەو زەویانەن ، هەروەها عەرەبی هاوردە بە هاوکاری پارێزگاری کەرکووک و حەشدی شەعی و بەچاوساغی سوپای عێڕاقی بەردەوامن لەسەر تەعریب کردنی ئەو ناوچانە.

Back to top button