تەندروستی جیھانی:سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ ڕووسیا لە پەیوەندیداین

بینایی کامەران-خۆر

وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕێكخراوەكەیان سەبارەت بە ڤاكسینی نوێی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) كە لەلایەن وڵاتی ڕوسیاوە بەرهەم هێنراوە، لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتە تاووتوێی پڕۆسەی پشتبەستن و ئامادەكاری پێشوەختەی ڕێكخراوەكە بۆ ڤاكسینەكە دەكەن.

تاریق جەسارفیتش وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند؛ ڕێكخراوی تەندروستی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی ڕوسیادا لەپەیوەندی بەردوامدایە.

وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: دەبێت جارێكی تر لەچوارچێوەی ئامادەسازیی پێشوەختە، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ هەموو داتاكانی سەلامەتی و كاریگەری پێویستی ڤاكسینەكە بكرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا، تۆماركردنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە جیهاندا ڕاگەیاند.

Back to top button