تەندروستی سلێمانی: ھاتنی گەشتیارەکان رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرز دەکاتەوە

بینایی کامەران-خۆر

تەندروستی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، ژمارەیەک لەو گەشتیارانەی ڕوویان لە سلێمانی کردوە، پشکنینەکانیان بۆ کۆرۆنا پۆزەتیڤ بووە.

ئازاد ھەورامی، بەرێوبەرەی نەخۆشخانەی تاھیر عەلی والی بەگ ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەیکی زۆر گەشتیارانی عەرەب ڕوویان لە شاری سلێمانی کردوە، کە بەداخەوە بەھیچ شێوەیەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نین لە شوێنە گەشتیاری و گشتیەکاندا بێ دەستکێش و دەمامک دەسوڕێنەوە.

ھەورامی باسی لەوەشکردوە، بەدڵنیاییەوە ھاتنی ئەو کەسانە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، لەرۆژانی داھاتوودا پێشبینی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان دەکەین.

Back to top button