تەنیایی چی بەسەر دڵ دەهێنێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، تەنیایی مەترسی لەکارکەوتنی دڵ و تێکچوونی سوڕی خوێنی لێدەکەوێتەوە، تەنانەت ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.

توێژینەوەکانی پێشتر جەختیان لەو ەکردووە، تەنیایی و دابڕان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گۆشەگیریی هۆکار بۆ تێکچوونی ئاسی بیرەوەری و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی خڵەفان، نوێترین توێژینەوەش دەریانخستووە تەنیایی زیان بە تەندروستیی دڵ دەگەیەنێت.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کوانگچۆ لە چین ئەنجامدراوە و زانایان داتایی ٤٠٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو و بەتەمەنیان وەرگرتووە، لەدوای پێوانەکردنی هۆکارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان وەک هەستکردن بە تەنیایی و دابڕان لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، مەترسی لەکارکەوتنی دڵی لێدەکەوێتەوە.

جیهوی چانگ پزیشکی بەشداربوو لە توێژینەوەکە وتوویەتی “ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات هەستی تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتی دوو هۆکاری سەرەکین بۆ لەکارکەوتنی ماسولکەکانی دڵ، بە رێژەی لە ٪٢٠”.

Back to top button