تەنیا لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا 9 ملیۆن مەتر دووجا رێگاوبان قیرتاو كراوە

((خۆر))- هۆشیار عەلی

لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، 9 ملیۆن مەتر دووجا رێگاوبان قیرتاو كراوە، لەو چوارچێوەیەشدا (٤٩) پڕۆژە تەواو كراون، لە ئێستاشدا زیاتر لە ١٢٩ پڕۆژەی رێگاوبان لە بواری جێبەجێكردندان، كە خۆی لە ٤٤٠ كیلۆمەتر رێگای دووساید و ١٠ كیلۆمەتر رێگای یەكسایددا دەبینێتەوە.
هاوکات، بڕی ٣٥ ملیار دینار بۆ حەوت پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان تەرخان كراوە کە ئێستا كاریان تێدا دەكرێت.
هەر لە سەرەتای ئەم كابینەیەوە، ٧٩٢ كیلۆمەتر چاككردنەوەی رێگاوبانەكان هەبووە، لەگەڵ هەشت پرد و تونێل، كە ئێستا لە بواری جێبەجێكردندان، هەروەها زیاتر لە ٨٠٠ كیلۆمەتر رێگای گوندەكان بە بەردەوامی كاری تێدا دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا (٤٩) پڕۆژە تەواو كراون و زیاتر لە ١٢٩ پڕۆژەی دیكەی ڕێگاوبانیش لە قۆناغی جێبەجێكرداندان، كە خۆی لە ٤٤٠كیلۆمەتر رێگای دووساید و ١٠كیلۆمەتر رێگای یەكسایددا دەبینێتەوە.

Back to top button