تەکنەلۆجیایەکی نوێ مۆبایلەکەت تەنیا لە پێنج خولەکدا بارگاویی دەکاتەوە

کۆمپانیای Redmi تەکنەلۆژیایەکی نوێی بارگاوییکردنەوەی  ئاشکرا کرد کە پەرەی پێداوە بۆ ئەوەی خێراترین تەکنەلۆژیا بێت کە توانای باراگاویکردنەوەی مۆبایلەکانی هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی iphones.ru، کۆمپانیای Redmi تەکنەلۆجیای نوێی خۆی بە مۆبایلی Redmi Note 12 Discovery نمایش کرد، کە پاترییەکی ٤١٠٠ میلی ئەمپێرە، لە رێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە دەتوانێت لە ماوەی دوو خولەک و ١١ چرکەدا توانای پاتری مۆبایلەکە بە رێژەی 50% بارگاوی بکات، هەروەها لە ماوەی چوار خولەک و ٥٤ چرکەدا بە رێژەی 100% پڕدەبێت.
بەپێی زانیارییە دزە پێکراوەکان، تەکنەلۆژیای نوێی شەحنکردنەوە بە توانای 300 وات کاردەکات، هەروەها لە تەکنەلۆژیای شەحنکردنەوە بە توانای 240 وات باشتر کاردەکات، کە پێشتر Redmi  خۆی لە مۆبایلی Note 12 Discovery Edition  دا نمایشی کردبوو.
پێشبینی دەکرێت تەکنەلۆجیای نوێی شەحنکردنەوە لەگەڵ هەندێک ژمارەیەک مۆبایلی Redmi نوێی تەکنەلۆژیای بەرزدا دەربکەوێت کە ڕەنگە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.
Back to top button