جاشەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر دەیانەوێ ڕێگری لە ناردنی پارەی بودجە بۆ هەولێر بکەن

خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەر لە ڕێگەی لیستی فەتح و حەشدەوە دەیانەوێ ئاستەنگ بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن. هەروەکو پێشتر لە ٢٠١٤، لە ڕێگەی عادل موراد و لەتیف رەشیدەوە کە پێشنیازیان بۆ مالیکی کرد بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت.

دوای ئەوەی لاهور جەنگی لە ڕێگەی میدیاکانیەوە ویستی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەولێر وەکو دەستکەوتنی خۆی نیشان بدات، بەڵام بەهۆیەوە بوو بە گاڵتەجاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئێستا لە ڕێگەی پەرلەمانتارە جاشەکان و لیستی فەتحی هاوپەیمانی و ئەو هێزە حەشدانەی هێرشیان کردە سەر هەولێر و لە پردێ لووتیان شکا، کار لەسەر ئەوە دەکات ڕێگری لە ناردنی ئەو پارەیە بکرێ، کە وابڕیارە لە مانگی ١-١-٢٠٢١ەوە بە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک ڕەوانە بکرێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بیدات بە مووچەی فەرمانبەران.

لەمبارەوە حامد موسەی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، ڕێگە بە ناردنی پارە نادەین بڕواتە هەولێر.

Back to top button