جوتیارانی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.. چه‌كی بانكی پاره‌ی گه‌نم دابه‌ش ده‌كرێ

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگاداری به‌شێك له‌ جوتیارانی شاری هه‌ولێری كرده‌وه‌ كه‌ بچن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، سبه‌ی چوارشه‌م سەردانی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی گه‌نمی 2023.

بڵاویشی كرده‌وه‌: چه‌كی بانكی ئه‌و جوتیارانه‌ دابه‌ش ده‌كرێ كه‌ كارته‌كانیان له‌ ژماره‌ 1 تاكو 696یه‌.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی داواشی له‌ جوتیاران كرد له‌ كاتی چوونیان بۆ سایلۆی هه‌ولێر،‌ پێویستە کۆپی رەنگاوڕەنگ (ملون)ی ناسنامەی باری شارستانی و وەکالە لەگەڵ خۆیان ببه‌ن.

Back to top button