جین فۆندا: پێشكه‌وتن له‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌كه‌مدا به‌دیهاتووه‌

ئه‌كته‌ر و چالاكوانی ئه‌مه‌ریكایی، جین فۆندا، رایگه‌یاند، پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووم، ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری كیمیایی بوه‌ستێنین و پێشكه‌وتن له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌مدا به‌دیهاتووه‌.

ئه‌و ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌، ئێستا ته‌مه‌نی 84 ساڵه‌ و له‌ ژیانی هونه‌ریدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم چاره‌سه‌ره‌ كیمیاییه‌كه‌ی كۆتاییم زۆر قورس بوو، جیاواز له‌ چوار چاره‌سه‌ره‌كه‌ی پێشوو، كه‌ زۆر ئاسان بوون.

فوندا لایه‌نگری دیموكراته‌كانه‌ و له‌ ئه‌یلوولی رابردوودا تووشی شێرپه‌نجه‌ی لیمفاوی بووه‌، به‌ڵام گه‌شبینه‌ به‌ چاكبوونه‌وه‌ی و ره‌خنه‌شی له‌ هه‌بوونی نایه‌كسانی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه‌ له‌ رووی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه‌.

جین فۆندا، له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌ 1971دا خه‌ڵاتی كانی به‌ده‌ستهێناوه‌. چه‌ندین جاریش بۆ خه‌ڵاته‌ گرنگه‌كانی بواری سینه‌ما له‌ ئه‌مه‌ریكا كاندید كراوه‌.

Back to top button