حشدی شەعبی لە پشتەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەوەیە

حشدی شەعبی لە پشتەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەوەیە

لە ماوەی ڕابردوو هەر خۆپیشاندانێک کرابێت له دژی حەشدی شەعبی بووە بەڵام ئەمجارەیان حەشدی شەعبی بەهۆی شکستی لە هەڵبژاردنەکان شەقام ئاراستە دەکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و ئەمینداری گشتی جوڵانەوەی عەسائب ئەهل ئەلحەق قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ چوارشەممە داوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانی عێراقیان کرد کە لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٠ـی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامی هەیە.

هادی عامری لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا رایگەیاندووە کە لەگەڵ داواکاری خۆپیشانداندایە، بەڵام داواکاریشە کە خۆپیشاندەران دووربن لە ئاژاوەگێڕی و سووتاندنی تایەو داخستنی ڕێگاو شەقامە سەرەکییەکان، هاوکات داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە کە پێداچوونەوە بکەن و تەواوی سكاڵا و تانەکان بە جدی وەربگرن و کاریان لەسەر بکەن.

لەلای خۆشیەوە قەیس خەزعەلی سوپاسی خۆپیشاندەران دەکات و داوای بەردەوامیان لێدەکات، بەڵام بە مەرجێك کە لێنەگەڕێن بەکرێگیراوان و تێکدەرانی لایەنی دەرەکی تێکەڵی خۆپیشاندانەکان بن.

داواکاری ئەم دوو لایەنەو لایەنەکانی دیکەی دۆڕاوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو لایەنانەشی کە کورسی زۆریان لەدەستداوە، هاندەرو پاڵنەری خۆپیشاندانن بەمەبەستی فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان و تێکدانی دۆخی گشتی ئاسایش و سیاسی و کۆمەڵایەتی بەو ئامانجەی بتوانن ویستە سیاسیەکانی خۆیان بهێننەدی.

Back to top button