حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەیەكی بۆ لێقەوماوانی نەخۆشخانەی زیقار دەربڕی

بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی ڕوداووی سوتانی نەخۆشخانەی (حسین) لە شاری زیقار و سوتان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاوڵاتیان، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێزان لە وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.

Back to top button