حکوومەتى هه‌رێمی کوردستان حه‌وت پرۆژه‌ى ستراتیژى لە بوارى ڕێگاوبان لە سلێمانی دروست ده‌کات

((خۆر))- هۆشیار عەلی

له ‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م, حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان له ‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ئاواده‌نکرنه‌وه‌ و نیشته‌جێکردنه‌وه‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕى (٣٥) ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ى ستراتیژى له‌ بوارى ڕێگاوبان له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجە ‌و گه‌رمیان ده‌ربڕی.

ته‌رخانکردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ حه‌وت پڕۆژه‌ى ستراتیژییه‌ که‌ پێک هاتوون له‌ دروستکردنى ڕێگاى دووسایدى دووکان-چورقوڕنه، قۆناغى یه‌که‌م و دووه‌م نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ڕێگا کۆنه‌کان به‌بڕى پێنج ملیار دینار، ته‌رخانکردنى بڕى چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنى سایدى دووه‌مى ڕێگاى وارماوا-زاڕه‌یه‌ن-ده‌ربه‌ندیخان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى سایده‌ کۆنه‌که‌، ته‌رخانکردنى بڕى دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنى پردى شانه‌ده‌رى ڕێگاى سه‌یدسادق، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى دووسایدى نێوان کفرى و گه‌رمیان، به‌ گوژمه‌ى 10 ملیار دینار”.

Back to top button