حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی بۆ ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا کردوە

٣٠ رۆژ جارێک مووچە دەدرێت و هەوڵ دەدرێ لێبڕینی مووچە زیاتر نەبێت لە ٢١٪.

((خۆر)) – هۆشیار عەلی

ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ئه‌وله‌ویه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە مەرجێک لە چوارچێوەی دەستووردابێت و کارێک نەبێت دواتر عێراق بتوانێ وەکو هاووڵاتی پلە دوو سەیری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە شیعه‌ توندڕەوەكان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى، نابێت شتێك هه‌بێت به‌ناوى ئه‌وه‌ى مه‌له‌فى نه‌وت له‌ده‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ‌بێت، ئه‌مه‌ دوا بۆچون‌ و بڕیارى شیعه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌ کە داوایانكردوه‌ سه‌رجه‌م مه‌له‌فى نه‌وت بدرێته‌ ده‌ستی ئه‌وان، بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان بە ڕوونی پێیانی وتووە نابینەوە بە هاووڵاتی پلە دوو لە عێراقدا و نەوتی خۆمان خۆمان ئیدارەی دەکەین کە ئەوە مافی دەستووری هەرێمی کوردستانە.

له‌ئه‌گه‌رى ڕێكنه‌كه‌وتن هه‌رێم چى ده‌كات؟

حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ئێستا چه‌ند هه‌وڵێكى ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌مساڵدا هه‌رێمى كوردستان ببێته‌ خاوه‌نى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیی ‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ هه‌وڵى زیادكردنى داهاتى داوه ‌و خودى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌وردى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان كردوه‌و چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ئاراسته‌ كردوه‌ كه‌ به‌زووترین كات جێبه‌جێیان بكات، بڕیار ئەوەیە داهاتی ناوخۆیی ئەولەویەتی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێت، بەشێوەیەک ٣٠ رۆژ جارێک و لێبڕین لە ٢١٪ زیاتر نەبێت.

ڕاسپاردەکان ڕێزدار مەسرور بارزانی چین؟

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كانى ڕاسپاردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئاراستە‌ بكات، یه‌كه‌میان، كارى به‌په‌له‌ بكرێت له‌سه‌ر زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جیهان ‌، کە ئێستا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت ڕۆژانه‌، هه‌وڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ 550 هه‌زار به‌رمیل ‌و زیاتریش، دووه‌میان، به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و چارەسەرکردنی كێشه‌ى گرێبه‌سته‌كان.

Back to top button