حەشدی شەعبی سەرچاوەی ماددەی هۆشبەرە لە عێڕاق

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگای کەسایەتیە سەربازیەکان دێنە ناو خاکی عێڕاق و ناسنامەی دەوڵەت بەکاردێنن بۆ هێنانە ژوورەوەی مادە هۆشبەرەکان.
عێڕاق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هۆشداری دەدرێت لەبارەی دۆخی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون، هێنانە ژورەوەی ماددە هۆشبەرەکان بۆناو خاکی عێڕاق لە ڕێگەی دەروازە سنوریەکانەوە دێن لە وڵاتانی دراوسێی عێڕاق ، لە ئیستادا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هۆشداری دەدەن لەوەی عێڕاق گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار لە بەکار هێنان و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ، هەروەها هەندێک سەرچاوەی ئەمنی ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان هێندە بەهێز بوون لە عێڕاقدا کە پێش دەزگا ئەمنیەکان زانیاریان پێدەگات.
شارەزایان لەو بارەیەوە دەڵێن دەستی هێزە ئەمنیە عێڕاقیەکان تێکەڵە لەگەڵ ئەو بازرگانانە ، بۆیە خێرا زانیاریان پێدەگات ، لەو بارەیەوە ( حاکم زاملی ) بۆ میدیایەکی عێڕاقی ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە بەرپرسە ئەمنیەکان و بەرپرسەکانی حەشدی شەعبی و میلیشیا چەکدارەکانی تری عێڕاقی بەشێکی سەرەکین لەو بازرگانیە و ئاماژە بەوە دەکات کە بازرگانان ناسنامەی دەوڵەت بەکار دێنن بۆ گواستنەوەی ، هەروەها ڕادەگەیەنێت دەست بەسەرداگرتنی دەروازە سنوریەکان لەلایەن حکوومەتی عێڕاقی بەتەنها ناتوانێت ڕێگری لەم بازرگانیە بکات، چونکە ئەوان دەست ڕۆیشتوون و دەتوانن هەمو شتێک بکەن لەپیناو بازرگانیەکەیان.
چاودێران پێیانوایە تاوەکو وڵاتانی دراوسێ هەژمونیان لەناو عێڕاق هەبێت هەرگیز حکوومەت ناتوانێت ئەم بازرگانیە لەناو ببات، چونکە ئەو وڵاتانە مەڵبەندی بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی خۆیانەوە گواستویانەتەوە بۆ عێڕاق .
Back to top button