حەشدی شەعبی و ئێران هۆشداری دەدەنە کازمی

((خۆر)) – هۆشیار عەلی
هەریەک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و هێزە شیعیەکان و ئێران بە ئاشکرا هۆشداری دەدەنە کازمی کە لەگەڵ ئەمریکا رێکنەکەوێت.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەگەڵ مستەفا کازمی لە چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەتەوە و بە ئاشکرا و بە روونی پێیان وتووە لەسەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتە بە زیانی هەژموونی ئێران رێکنەکەوێ.
هەروەها پێیان راگەیاندووە هەر رێکەوتنێک بکات لە دژی ئەوان لێی قبوڵ ناکەن و پۆستی سەرۆکوەزیرانی لێ وەردەگرنەوە.
هاوکات جەختیان لەسەر ئەوە کردەوەتەوە کە دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە و سازش لەسەر ئەوە ناکەن.

Back to top button