حەشدی شەعبی کوردی لە کەرکووک و سلێمانی دروست دەکرێت

((خۆر))-هۆشیار عەلی

حەشدی شەعبی عێڕاقی لەگەڵ پەکەکە لە کەرکووک و سلێمانی دەستیان کردوە بە ناونوسینی گەنجان بۆ بوونیان بە چەکداری حەشدی کوردی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ((خۆر)) ڕای گەیاند، ئەو هێزەی کە لە کەرکووک و سلێمانی دروست دەکرێت ئامانج لێی لێدانە لە هەرێمی کوردستان و کۆنتڕۆڵکردنی کوردانی ئازادیخوازی کەرکووک و لە سلێمانیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شارەکەیە.

سەچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، پیلانەکانی نەیارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و ناوخۆ و دەرەوە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە، هەر جارەی رێگەیەک دەگرنە بەر.

Back to top button