حەشد یەكێتی لە خانەقین دەردەكات

له‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی حه‌شد چوونه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیان چه‌ك كردوە.

ژمارە‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی حه‌شد چوونه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌ی “باوه‌ مه‌حموود” و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایشیان چه‌ك كردووه‌”.

ھەر له‌ ناو خانه‌قین چه‌كدارانی حه‌شد چوونه‌ته‌ سه‌ر ئاسایش و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد له‌سه‌ر دیواری باره‌گاكانی یه‌كێتی نووسیویانه‌: “بچنه‌ ده‌ره‌وه‌”.

دوای هه‌وڵه‌كانی میانگیری و په‌یوه‌ندیكردنی به‌رپرسانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد كراون.

به‌ گوێره‌ی زانیاریەكان، ئه‌و رووداوانه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتوون، كه‌ لە بازگەی ئاسایشی سلێمانی، به‌رپرسێكی حه‌شد به‌ ناوی “حازم شەکرچی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دوای ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خانه‌قین، هێزی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و داوای ده‌ركردنی یه‌كێتی له‌ شارۆچكه‌كه‌ كردووه‌.

 

Back to top button