حەوت خواردن وات لێدەکەن زیادەخۆری نەکەیت

بۆئەوەی هەست بە تێری بکەیت و بەردەوام نەبیت لە خواردن کە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی کێشە، باشتروایە لە ژەمەکاندا ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بەو ماددە خۆراکییانەی کە هەستی تێری زیاتر دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی “سکای نیوز” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت لە گرنگترین خواردنەکان کردووە کە هەستی تێری زیاد دەکەن و رێگری دەکەن لەوەی زیادەخۆری بکەیت، کە بریتین لەمانە:

– پەتاتە بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و پرۆتین.

– هێلکە بەهۆی دەوڵەمەندیی بە پرۆتینەکان.

– شۆفان بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ریشاڵەکان

– ماسیی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ترشی چەوری ئۆمێگا-٣.

– گۆشت بەهۆی دەوڵەمدنەیی بە پرۆتینەکان.

– سەوزەکان بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و کانزاکان.

– چەرەزات وەك گوێز و بادەم کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینەکان.

Back to top button