حەوت نیشانە كە ئاماژەن بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەدا

حەوت نیشانە هەن كە ئاماژەن بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەدا، پێویستە هەر یەكێك لە ئێمە بیانزانێتی تاوەكو لەكاتی بوونی هەر یەكێك یان چەند دانەیەك لەم نیشانانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندانی میزو میزەڕۆ بكات بەمەبەستی پشكنینی گورچیلەكانی.
لە لاپەڕەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بە گرنگترین نیشانەکان کراون، کە بریتین لەمانە:
١. ئازاری ناو سك.
٢. هەست كردن بە دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوە.
٣. ئازارێكی زۆر لە پشت و لا تەنیشت دا.
٤. گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی سور یاخود قاوەیی.
٥. زۆر میز كردن.
٦. ئازاری زۆر لە كاتی میز كردندا.
٧. گۆڕانی بۆنی میز بۆ بۆنێكی ناخۆش

Back to top button