خانمە ئەکتەرێکی عێراقی رفێندرا

ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بەدواداچوون بۆ چارەنووسی داليا فرهود، ئەو ئەکتەرە عێراقییەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لیبیا ڕفێندرا دەکەن.

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو خانمه ئەکتەر و چالاکوانی عێراقی دالیا فرهود لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بەردەم مالەکەی خۆی لە شاری جنزور لە لیبیا رفێندرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە ڕفاندنی ناوبراو لە دوای ئەوە هاتووە کە چەند وێنە و گرتە ڤیدێویەکی خانمە ڕاگەیاندنکاری لیبی غاليە بوزعكوكی گرتووە بەبێ لەچک لە ئاهەنگێکدا.

جێی باسە لەساڵی 2021 راگەیاندنکار غاليه بوزعكوك هێرشی کردبووە سەر دالیا فرهود دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی وەکوو عێراقییەک ڕووبەڕوی هێرشسی رەگەزپەرستی بۆتەوە لە لیبیا.

هەر لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رايگەیاند لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی دالیا دەکەن.

Back to top button