خانمە هونەرمەندێکی میسری لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا کۆچیی دواییکرد

هونەرمەند و راگەیاندکاری میسری شیرین تەحان بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییدا کۆچیی دوایی کرد.
شیرین لەماوەی رابردوودا چارەسەری کیمیایی وەردەگرت بەهۆی تووشبوونی بە شیرپەنجەوە، لەو ماوەیەدا بەهۆی کێشە لە سییەکانی و دڵیدا دەیناڵاند، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچیی دوایی کرد.
شیرین دەڕووی کۆلێژی بازرگانییە و وەك پێشکەشکار دەستی بە کارکردن کردووە، دواتر دەستی بە کاری نواندن کردووە و لەو درامایانەش کە بەشداری تێدا کردووە (رقم مجهول) و(اسم مؤقت) و(الركين) و(السبع وصايا) و(رمضان كريم)، هەروەها بەشداریی لە فیلمی سینەماییدا کردووە لەوانەش (أعز أصحاب).

Back to top button