خانمە هونەرمەندێکی میسری کۆچی دواییکرد

خانمە هونەرمەندی میسری لبنا مەحمود دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچیی دواییکرد.

نیهال عەنبەر بەرپرسی فایلی پزیشکی لە سەندیکای کارەکانی نواندن وتوویەتی، لبنا مەحمود کۆچی دوایی کرد و سبەی یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت.

درامای “ موضوع عائلي” کۆتا کاری هونەریی ئەو خانمە هونەرمەندەیە کە رۆڵی دایکی ئیبراهیمی دەبینی کە هونەرمەند ماجد کەدوانی ئەو رۆڵەی وەرگرتبوو.

لبنا مەحمود ئەکتەرێکی میسرییە و هونەرەکانی بالیای خوێندووە دواتر لەبواری نواندندا کاری کردووە، لە چەندین کاری سینەماییدا بەشداری کردووە. سەرەتای کاری هونەریی ساڵی ١٩٨٥ بووە، کاتێك کە بەشداری لە فیلمی “ صاحب الإدارة بواب العمارة” دا کردووە، هەروەها لە چەندین کاری شانۆیی و درامای تەلەفیزیۆنیدا بەشداری کردوە، بە رۆڵبینینی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ناوبانگی دەرکردووە.

Back to top button