خانمە هونەرمەندێکی کورد نەشتەرگەریی بۆ کرا

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شیلان عوسمان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

شیلان عوسمان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەی ئەو کاتەی بڵاوکردووەتەوە کە لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشتی بۆ ئەنجام دراوە و نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە، لە ئێستادا باری تەندروستیی جێگیرە.

شیلان عوسمان‌ له‌ ساڵی ١٩٨٠ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٧ یەکەم گۆرانی بڵاوکردووەتەوە‌، له‌ ساڵی ٢٠٠٣ ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال كه‌ ژنیاری ئامێری زه‌ربه‌ پێكهێناوه‌، خاوەنی دوو کچن بە ناوەکانی هەلێن و باران

Back to top button