خانەوادەی محەممەد سیاسی داوای چارەنوسی ڕۆڵەکەیان دەکەن

گۆڤەند سەرکەش ((خۆر))

بنەماڵەی محەممەد سیاسی ڕای دەگەیەنن، تا ئێستە چارەنووسی ڕۆڵەكەمان دیار نییە و گومانلێكراویش کە ( سۆران عومەرە ) ئامادە نییە بێتە بەردەم دادگا و لە سلێمانی دانیشتووە .

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی كانوونی یەكەم، بنەماڵەی محەممەد سیاسی ئەشكەنەیی لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكیان ڕایان گەیاند، داوا دەكەین كەیسی محەمەد سیاسی جارێكی تر لە دادگا كاری لەسەر بكرێت، ڕوونیان كردەوە، ئێمە سكاڵامان لەسەر سۆران عومەر هەیە و دواین جار لەگەڵ ئەو بینراوە و لەگەڵ ئەو بووە، بۆیە داوامان كردووە بێتە دادگا لەكاتێكدا ئامادەیی نییە بێتە دادگا، کە لە سلێمانی دادەنیشێت و ماوەیەكە هەوڵ هەیە لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەو كەیسە بشێوێنرێت“.
ڕۆمیۆ هەكاری ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ بە میدیاكانی ڕاگەیاند، داواكاریی ئەو بنەماڵەیە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرز دەكەینەوە تا بەدواداچوون بكرێت.
محەمەد سیاسیی ڕۆژنامەنووس لە ساڵی 2007 تا ئێستە چارەنووسی نادیارە و دواین جار لەلای بنەماڵەكەی باسی لە هەڕەشەی لایەنێكی سیاسی كردبوو، دواجاریش بینراوە لەگەڵ سۆران عومەر بووە.

Back to top button