خاوەنی ئەم پێنج بورجە پارەیان خۆشدەوێت

جیاوازییەکی گەورە لە نێوان پاشەکەوتکردنی پارە و چروکیدا هەیە، مرۆڤە چروکەکان تەنانەت پارە لە پێداویستیەکانیش خەرج ناکەن، ئەوان ئەو کەسانەن هەمیشە وا پیشان دەدەن کە لە ماڵەوە جزدانەکەیان لەبیرکردووە، هەندێک لەدایکووی بورجیش ئەو سیفەتەیان تیادا دەردەکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی pinkvilla، خاوەنی ئەم پێنج بورجە کەسانی چروکن و حەزیان لە پارەیە، کە ئەمانەن:

بورجی دووانە

زۆر زیرەکن کاتێک باس لە خەرجکردنی پارە دەکرێت، خراپن کاتێک باس لە بەخشیش و خێر دەکرێت و حەزیان لە پێدانی پارە نییە بە خەڵک.

بورجی کاوڕ:

بورجی کاوڕ نموونەیەکی گەورەیە کاتێک باس لە خۆکۆنتڕۆڵ دەکرێت، کاتێک باس لە پارە دەکرێت، پێیان وایە زۆر خەرجکردنی رێگایەکە بۆ نمایشکردنی خود، کە ئەوان حەزیان لێی نییە، کاتێک کە دێتە سەر خەرجکردنی پارە بۆ رۆژی لەدایکبوون یان کڕینی دیاری بۆ کەسێک، هەمیشە خۆیان لەو کارە بەدوور دەگرن چونکە لای ئەوان بەفیڕۆدانە.

بورجی فەریک:

لەدایکبووانی فەریک پارەکانیان دەپارێزن، زۆر نیگەرانن کاتێک باس لە پارە دەکەن، حەز دەکەن پارە لە شوێنێکدا بهێڵنەوە کە خۆیان بیبینن.

بورجی قرژاڵ

قرژاڵ گومانی لە زۆر شت هەیە لە ژیاندا، پارەش یەکێکە لەوانە، ئەوان پێیان باشترە پارە بۆ کڕینی شتێکی باش خەرج بکەن و بە بەفیڕۆدانی دەزانێت پارە بۆ ئاهەنگەکان خەرج بکات.

بورجی گا:

کاتێک باس لە خەرجکردنی پارە دەکرێت، بورجی گا بە چروک پێناسە دەکرێت، بەزۆری پێش خەرجکردن لیستێک لە لایەنە باش و خراپەکانی دروست دەکات و زۆر بیر دەکاتەوە پێش ئەوەی هەر پارەیەک خەرج بکەن،بورجی گا ئامادە نییە پارە بۆ کەس خەرج بکات، بۆیە ئەگەر لەگەڵی چوویتە دەرەوە ئامادەبە پارەی ژەمەکانی خۆت بدەیت.

Back to top button