خاوەن پشکێکی چاڤیلاند : ئەوەی شاسوار عەبدولواحید کردویەتی لە هەڵشۆیی کەمتر نیە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

یەکێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند کە مافی خوراوە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت ”ئەوەی شاسوار بەئێمەی کردوە کەمتر نیە لەوەی کە سلێمان هەڵشۆیی بە خەڵکی کردوە“.

سامان سەعید، یەکێکە لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند ، لەبارەی شاسوار عەبدولواحیدەوە دەپرسێت ” بۆچی خەڵک باس لە دزیەکانی شاسوار ناکەن کەماوەی چەند ساڵێکە دەرهەق بە ئێمە دەکات و هیچ کەسێک باس لە دزیەکانی ئەو کەسە ناکات ! “، هەروەها دەشڵێت ” ئەوەی شاسوار عەبدولواحید بە ئێمەی کردوە کەمتر نیە لەوەی کە سلێمان هەڵشۆیی بە هەندێک خەڵکی کردوە ” ، لەسەر دەستگیر کردنی هەڵشۆیی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دەڵێت ” سەیرە شاسوار ئەو هەمووە مافەی ئێمەی خواردوە تاوەکو ئێستا بۆ یەک خولەک دەستگیر نەکراوە، بەڵام کەسانی تر ڕاستەوخۆ دەستگیر دەکرێن “.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە هۆکاری دەستگیرنەکردنی شاسوار لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو لەڕێگەی کەناڵی ئێن ئاڕتی کەزمانحاڵی حزبەیەکەیەتی پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر لایەنەکان، یان ئەوەتا دروستکراوی خۆیانە و پارەکانی بۆ دەستڕۆشتووەکانی سلێمانی بردوە، بۆیە هەموان بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە شاسوار عەبدولواحید بەرامبەر بە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند ئەنجام دەدات و بە ئاشكرا دزی لە کۆمەڵێک کەس دەکات .

Back to top button