خراپ بەکارهینانی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و سۆشیال میدیا..

د.دیلمان ئازاد

دراما بیانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکو هۆکاری دەستدرێژیی سێکسی لە کوردستان

وەکو پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری کە ماوەی 10 بۆ11 ساڵە کاردەکەم لەم بوارە، ئەوەی تیبینی دەکەم لە کاری ڕۆژانەم، زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژیی سێکسییە، جا بۆ سەر منداڵ یان هەرزەکار.(کوڕ یان کچ).

ئەو بەشەی ئێمە بەشێکی پزیشکی و کۆمەڵایەتییە هەموو ئەو کێشانەی دەیانبینین لەناو جەرگەی کۆمەڵگای خۆمان هەلقولاون بۆیە زۆر کارمتێدەکات لە بیری خۆم دەڵێم لەوانەیە دووچاری ئازیزانم ببێتەوە چونکە منیش دایکم پێش ئەوەی پزیشک بم.

هەر حاڵەتیک لەو حاڵەتانەی دەستدرێژیی سێکسی ئیمە وەکو پزیشکی دادوەر پرسیاریان لێدەکەین لەکوێ ناسیت یان لەکوێ فیربوویت….ئەو وەڵامەی دەستماندەکەوێت لە زۆبەیان:

-تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
-زنجیرە دراما تەلەڤیزیۆنییەکان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (تیکتۆک بە نموونە) هیچ سانسۆریکی ئەۆتۆیان لەسەر نییە و جۆرەها ڤیدیۆی بێمانا کە منداڵ و هەرزەکار فێری شتی نەشیاو و لادان دەکات.

وەکو پزیشک زۆر حاڵەتمان بینیوە و لەم ڕووانگەیەوە ئامۆژگاریی دایکان و باوکان دەکەم چاودێریی منداڵەکانیان بکەن و لێنەگەڕێن وەکو کەسی گەورە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنن، تاوەکوو نەبنە نێچیری کەسانی تاوانکار.

ئەگەر دەڵێن بەبێ تیکتۆک و تۆرە کۆماڵایەتییەکانی دیکە چۆن ئەو منداڵانە کات بەسەربەرن، هەندێک شتتان پێ دەڵێم لەوانەیە سودی لێببینن، چونکە من وەکو دایکێک ئەوانە جێبەجێ دەکەم :

-بانگی منداڵان بکەن یارمەتیت بدەن لە خواردن دروستکردن
-هانیان بدەن لە ماڵەوە لەسەر تیڤی یان ئینتەرنێت لاسایی هەندێک وەرزش بکەنەوە ی
-ئیواران لەگەڵیان پیادەڕەوی بکەن
-جارو بار فیلمێکی سینەمایی بکەرەوە کە گونجاو بێت بۆ تەمەنیان و خۆیشت لەگەڵیان سەیر بکە زیاتر چێژی لێدەبینن
-بانگیان بکە و چیرۆکیان بۆ بگێڕەوە
-کتیبی چیرۆکیان بۆ بکڕە با فێرببن خوێندنەوە چییە
-لەژێر چاودیریی خۆت ئینتەرنێت بەکاربهێنن
-ڤیدیۆی هۆشیارکردنەوەی منداڵان هەیە فیریان بکە سەیری بکەن
……
د. دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی

Back to top button