(( خۆر )) ئەو دەستەی لەپشت تەقەکردنەوەیە لە خۆپیشاندانەکان ئاشكرا دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

(( خۆر )) ئەو دەستە ئاشکرا دەکات کە لەپشت تەقەکردنەکەی سەر بارەگای حیزبەکانە و پێشتریش هۆشداری لەو بارەوە درابوو.

لە هەواڵیکدا ماوەیەک لەمەو بەر (( خۆر )) ڕای گەیاند کەوا هەوڵیک هەیە بۆ ئەوەی خۆپێشاندان لە دەڤەری سلێمانی بکرێت بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە لەو دەڤەرە و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون لە زاری سەرچاوەیەکی نهێنیەوە کە ئاگادارە لە ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان و ڕای گەیاند ” ئەو کەسانەی کەوا تەقەیان لە بارەگا حیزبیەکان دەکرد سەر بە هێزەکانی پەکەکە بوون و زمانیان زاراوەی کرمانجی بووە لە قسەکردنیان، بەڵام ئەوان دەمامکیان بەستووە بۆیە دەم و چاویان دیار نەبووە” .
یوسف سەمیر چاودێری سیاسی پپێیوایە پەکەکە جیا لەوەی کە هەمیشە هەوڵیداوە ئارامی هەرێمی کوردستان تێکبدات ، ئەمجارەیان ئامانجی سەرەکیی لەو ئاژاوەنانەوە شاردنەوەی شکستی خۆی بووە کەبەدەست پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاقی بەدەستی هێناوە لە قەزای شەنگال.

Back to top button