(( خۆر )) تاقمە ھێرشکارەکەی سەر لقی ١٢ ئاشکرا دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرێک ئەو تاقمە ئاشکرا دەکات کەلەپشت تەقەکردنەکەی سەر لقی ١٢ی پارتیە لە پارێزگای ھەڵەبجە.

کەمەند ھەڵەبجەیی چاودێری سیاسی لەبارەی ئەو دەستەی لەپشت ھێرشکردنە سەر لقی پارتیە لە پارێزگای ھەلەبجە بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” لە ھەڵەبجە جگە لەسەرانی تاقمی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەقە لەبارەگا حزبی و حکوومیەکان بکات ، بۆیە ئەنجامدەرانی ئەم کارە تەنھا تاقمە خیانەتکارەکەیە “.

شایانی باسە شه‌وی رابردوو، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (( خۆر )) ، رووداوه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی دیكه‌ی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌، نوره‌دین به‌شاره‌تی، كارگێڕی لقی 12ی پارتی رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی له‌م سنووره‌ بووه‌ته‌ دیارده‌ ، ھەروەھا داوایەک لە لایەنە ئەمنیەکان دەکات و ڕای دەگەیەنێت ” ئێمه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین، به‌رپرسانی ئه‌و كاره‌ ده‌ستگیر بكات”.

Back to top button