خۆر زانیاری تایبەت لەسەر دۆسێی کوژرانى کچە کارمەندەکەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرا دەکات

((خۆر))- تایبەت

بەپێى زانیارییەکان، کچە کارمەندەکەی وەزارەتی کارەبا لەلایەن گەنجێکی کارمەندی هەمان وەزارەتەوە کوژراوە و پێشتر چەند جارێک ئەو کوڕە چووەتە داوای و بە گووتەی خۆی ماڵی کچەکە رازی نەبوون.

هاوکات هەر بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی ((خۆر))، تەمەنى کچەکە (25) ساڵێک دەبێت و ئەندازیاری وەزارەتی کارەبایە و تازە لەگەڵ کەسێکی دیکە چووەتە ناو پڕۆسەى هاوسەرگیریەوە .

هەر بەپێی زانیاریەکان، تۆمەتبارەکە دواى تەقەکردن و کوشتنى کچەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە هۆش خۆی چووەو ئێستا دەستگیرکراوە.

Back to top button