-خۆزگە ئەوانەش لە زیندان دەبوون و ئازاد دەکران!

-خۆزگە ئێوەش لەبری پەنابردن بۆ تیرۆر و کوشتن هاناتان بۆ دادگا دەبرد!

((خۆر))-

-خۆزگە لە شوێنی کوشتنی کاوە گەرمیانی کاوەش ئێستا لە زیندان ئازاد دەکرا.
-خۆزگە لە شوێنی کوشتنی لەیلای کوردسات ئێستا ئەویش لە زیندان ئازاد دەکرا.
-خۆزگە لە شوێنی کوشتنی بەرپرسی پاسەوانەکانی مام جەلال عەقید سەروەت ئێستا ئەویش لە زیندان دەبوو ئازاد دەکرا.
-خۆزگە لە شوێنی کوشتنی زانای قائیمقامی سلێمانی ئێستا ئەویش لە زیندان نەتاندەکوشت و ئازاد دەکرا.
-خۆزگە لە شوێنی لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی کە رادەستی ئێرانتان کرد، ئێستا ئەویش لە زیندان دەبوو ئازاد دەکرا.
-خۆزگە سەرکەوتی ئەحمەدیش لەبری رادەستکردن بە ئێران و ڕەوانەی بۆ پەتی سێدارە ئەویش زیندان دەکراو ئازاد دەکرا.
-خۆزگە عەلی قایاری هاوسەرۆکی شاری سێرتی (هەدەپە)ش لەبری رادەستکردنی بە تورکیا لە سلێمانیەوە ئێستا ئەویش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەبوو.
-خۆزگە شاعیر (بەکر عەلی)یشتان تیرۆر نەدەکرد و ئەویش لە زیندان دەبوو، داوای ئازادکردنیمان دەکرد.
-خۆزگە (ئامانج بابان) و خێزان و منداڵەکەتان نەدەکوشت و ئەوانیش لە زیندان دەبوون.
-خۆزگە تەقەتان لە خۆپیشاندەران نەدەکرد و بە دەیانتان نەدەکوشت، ئێستا ئەوانیش لە زیندان دەبوون.
-خۆزگە ئەو ١٥٠ دیموکراتەی لە زۆنی دێز دەستگیردەکران و ئازاد دەکران نەک تیرۆر و دەکوژران.
-خۆزگە سۆرانی مامە حەمەش نەدەکوژراو ئەمڕۆ ئازاد دەکرا.
-خۆزگە ئەو داعشە تیرۆرستانەی لەسەر داوای راکان جبووری ئازاد کران، ئەوانیش رەزامەندی دادگایان دەبوو ئەوکات ئازاد دەکران.
-خۆزگە ئەو کۆمەڵە چەتەیەی بەناوی هەڤاڵانی لاهور کردوتانەتە چەتە و بەراست و چەپ کەوتوونەتە گیانی خەڵک لە سلێمانی، بۆ کوردایەتی و سەروەری دادگا دەبوو نەک بۆ کوشتن و تیرۆرو سیخوڕی کردن بۆ وڵاتان.
-خۆزگە ئەو میلیشیا سەگوەڕەی بۆ دژایەتی قەوارەی هەرێمی کوردستان مانگانە قەڵەویان دەکەن، دەتکردن بە پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە کەرامەتی خەڵکی کوردستان.
-خۆزگە ئەو فرۆکەوانەی کە کیمیای بە سەر هەڵەبجەدا ڕژاند، ئازادتان نەدەکرد دەتاندایە دادگا.
خۆزگە ئەو شیرنیەی لە ئێوارەیەکی ١٦ ئۆکتۆبەر بەخشیتان بەسەر سەرکردەکانی حەشد لە کەرکووک بەسەر پێشمەرگە قارەمانەکانی پردێتان بەخشیبا کە لووتی دوژمنیان شکاند.
خۆزگە عەلیە نوسەیف و کازم سەیادی و وەفیق سامەرائی و عودەی عەواد، قەیس خەزعەلی مالیکی …ئەوانی دیکە، دەستخۆشیان لێتان نەدەکرد و بە شان و باڵیان هەڵنەدەدان بەڵکو گلەیی و رەخنەیان لێتان دەبوو لەئەوەی کوردێکی نیشتمانپەروەرن.
-خۆزگە ئەو هەموو دەزگا سەگوەڕەی بۆ دژایەتی کوردستان بەکاری دەهێنن، بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانەکەتان بەکارتان دەهێنا.
-خۆزگە نەدەبوون بە ئەندام لە بەرەی مقاوەمەتی ئێران و لەبری ئەوە دەبوون بە بەرەی پارێزگاری لە خەڵکی کوردستان.
-خۆزگە ئەو بانگەشەی کە دەتانکرد بۆ مافی چارەی خۆنوسین وەکو خۆی دەمایەوە نەک دەبوو بە فرۆشتنی مافی چارەی خۆنووسی میللەتەکەمان.
-خۆزگە ئەو دروشمەی کە دەتانوت یەکێتی تەقلە بە فیل لێدەدا وەکو خۆی دەمایەوە نەک حەسن پلایز تەقلەی پێلێدابان.
-خۆزگە وەکو ئەوەی جەمال عەربەتی فەرمووی کە دەتانووت با لە برسا بمرین بەس بە ئازادی بژین، نەک لە سایەی نیوسەرۆکەکەتان کە دەڵێن ”با ژێر دەستەبین و دوژمن تێمان هەڵبدات، بەس پارەمان پێبدات“.
-خۆزگە وەکو خۆتان دەتانووت چارەنووسی حزبەکەتان لەگەڵ میللەتەکەتان بوایە نەک لە گەڵ بەرەی مقاوەمەتی حزبوڵای حەسەن نەسڕوڵا بوایە.
-خۆزگە و هەزاران خۆزگەی دیکە، بەڵام بەداخەوە کە ئێوە نابن بە نیشتمانپەروەر و تازە پەتی خیانەت کراوەتە ملتانەوە و رۆژێک دێ خۆتان دەخنکێنێ.

Back to top button