خۆزگە ئەو تەنگاوییەی لەسەر پێنج دەستگیرکراوەکەی پەکەکە هەتانە بۆ فرۆشتنی خاك بتانبوایە !

 

هەلوێست و نیفاقی هەندێ ئەندام پەرلەمان و ڕاگەیەندراوی فراکسیۆن و مەکتەب سیاسی مایەی سەرسوڕمانە !لە کاتێکدا حوکمدراوەکان کاریان بۆ پەکەکە کردووە و دانیانپێداناوە و گروپی چەکداریان بۆ دروست کردون، تیرۆر کردنی پارێزگاری دهۆك و دادوەرێك و بە ئامانج گرتنی چەندین شوێن چەند نمونەیەکن لە پیلانەکانیان.

جیایی دەسەلاتی دادوەری لە پەرلەمان یەکەم پرەنسیپی دیموکراسیە. دەبێت پرۆسەی یاسایی و دادوەری ڕێڕەوی خۆی بگرێت دووربێت لە موزایەدە، پرسیارەکە لێرەیە: ئایا دادگایی کردن و بوونی پارێزەر لە ناو دادگا گرنگترە یان کوشتنی خەڵکی؟

پەندێکی پێشینان ڕاستی ووتوە ( گورگە و لە پێستی مەڕ) ڕێك ئەمانیش خۆیان لە بەرگی رۆژنامەنوس حەشار دابوو. دیارە لای یەکێتی و فراکسیۆنەکەی ئازادی و رۆژنامەوانی ئەوەیە پیلان بۆ پارتی و بەرپرسانی دابنرێ و پەلاماری کەسایەتیەکان بدرێ.

کێشە ئەوەیە هیچت نەچاندبێ و بتەوێ بەرهەمەکەی بدوریتەوە! ئاخر بەم شتانە بانگەشەی هەڵبژاردن ناکرێ. خەڵکی کوردستان زۆر لەوە هۆشیارترە و شتەکان وەك خۆی دەبینێت.

جوان یونس ڕۆژبەیانی
سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانیەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
Jwan Rozhbayani

Back to top button