خۆپیشاندانەکانی نەوەی نوێ گیانی منداڵان دەخاتە مەترسیەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کەزۆربەی کارمەند و پزیشکانی لایەنگر و ئەندامانی نەوەی نوێن بەبڕیاری شاسوار عەبدولواحید مان دەگرن و نەخۆشخانەکە لەکارکردن دەوەستێت .

نەخۆشخانەی ( دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ) لە شاری سلێمانی کە تایبەتە بە منداڵان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت “تاوەکو مانگرتن تەواو دەبێت با هاووڵاتیان سەردانی ئێرە نەکەن و هیچ خزمەتگوزاریەک بەردەست نیە بەهۆی مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی” .

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون زۆربەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئەم نەخۆشخانەیە لایەنگر و ئەندامانی نەوەی نوێن ، ئەوانیش بەفەرمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەکەیان دەستیان بەمانگرتن کردوە لەنەخۆشخانەی ناوبراو بەبیانوی دابەش نەکردنی مووچە.

Back to top button