خۆپیشاندان له‌ كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان له‌ شاره‌كه‌یاندا ده‌ست پێ كرده‌وه‌ وه‌ك ئیدانه‌كردنێك بۆ هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و شه‌هیدكردنی گه‌نجانی شاره‌كه‌یان‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی كوردی گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ له‌ شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان ڕێكخسته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشاندانی هاووڵاتییه‌كان بۆ ئیدانه‌كردنی شه‌هیدبوونی چوار شه‌هیده‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو و هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی زیاتر له‌ 40 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانه‌كان بوو.

رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی كوردی شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان دژی گرتنی ڕێگی سه‌ره‌كی كه‌ركووك – هه‌ولێر‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی‌ و عه‌ره‌بی هاورده ئه‌نجام دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای عێراق و لایه‌نگرانی حه‌شد‌ به‌ توندترین شێوه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێ كردن.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش چوار گه‌نج و هاووڵاتی ئه‌و شاره‌ به‌ناوه‌كانی (هاوکار عەبدوڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد و حوسێن سابیر) شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها 15ی تریش بریندار بوون.

Back to top button