خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر بەنیازی چین؟

کەرکووکیان فرۆشت نۆرەی سلێمانیە.

((خۆر))- تایبەت

پوختەی پیلانە نوێیەکەی تاقمی خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر بۆ ڕادەستکردنی سلێمانی بە حەشدی شەعبی و حەسەن پلایس بەمشێوەیەیە:-

جەماعەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بە پشتیوانی ئیقلیمی فشارێکی توندیان لە ناوخۆی یەکێتی بۆ سەر تیمی حکوومەت لەناو یەکێتی دەستپێکردوە کە دوای پشووەکانی سەری ساڵ، یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە، دواتر بەناوی دابینکردنی مووچە پارێزگای سلێمانی دەخەنە سەر بەغدا، هاوکات لەگەڵیدا بۆ سووک کردنی بەها و سمبوڵە نەتەوەییەکان هێرشێکی تووند دەکەنە سەر ئاڵا و خاک و هەمووی لەبەرامبەر بە مووچە دەگۆڕنەوە هەر بۆیەش ملهوڕ دەڵێت “بەسکی برسی دیفاعمان پێ لە فیدڕاڵی ناکرێت”.

بە پێی زانیاریی بەردەست، لەئەنجامی ئاشکرابوونی ئەم فرۆشتنەی سلێمانی ناڕەزاییەکی زۆر لەناو سەرکردایەتی یەکێتی دروست بووە، تەنانەت هەندێ لە خاوەن هێزەکان بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەرەکان فەرمانیان بە هێزەکانی خۆیان کردووە لە بارەگاکانیان ئامادە بن.

سەرچاوە تایبەتەکانی ناو یەکێتی ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە بەشێک لەو هێزانەی ناو یەکێتی هانایان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێناوە دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێ و بەهەر نرخێک بێت ڕێگری لەو ملهوڕیەی لاهور جەنگی بکات، تەنانەت هەندێکیان داوایان کردووە ماڵ و منداڵەکانیان بهێننە هەولێر.

چاودێران، ئەو پیلانە بە وەشاندنی گورزێکی دیکە لەقەڵەم دەدەن، پێیانوایە تەواوکەری پیلانە ئابڕوبەرەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، بەڵام مەترسی خۆشیان نەشاردەوە، کە هەمان دۆخ نییە، رەنگە شەڕێکی خوێناوی ناوچەی سلێمانی بگرێتەوە.

هاوکات پێشبینی ئەوەش دەکەن، ئەم پیلانە کۆتایی بەسەرکێشیەکانی ئەو بەرە بهێنێ، چونکە زۆربەی خەڵکی سلێمانی هێشتا شکستی پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەری تایبەت بە رادەستکردنی کەرکووکیان بەپاساوی نابەرانبەری هێز بە پاسدار و حەشد لەبیر نەکردووە، کە لەسایەی ئەو سەفقەیە کورد لە کەرکووک بوونەتە ئەسیری دەستی حەشدی شەعبی و پارێزگارە سەپێنراوەکەی.

Back to top button