دابان محەمەد: بەرپرسانی یەکێتی نەیانهێشت ملیۆنان دۆلاری نەوتی گەرمیان بچێتەوە خەزێنەی حکومەت

ئەندامێکی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیا هەبووە ئامادەبووە بە نزیکەی ١٧ دۆلار تەنێک نەوتی حەسیرەی گەرمیان بگوازێتەوە، بەڵام لەبەر بەرپرسانی یەکێتی دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە کە بە ٢٧ دۆلار نەوتەگە دەگوازێتەوە، دەشڵێت، “پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕایەوە، بەڵام دەستوەردانی حیزبی و بەرپرسانی حکومی، رێگەیان بەوە نەدا.”

Back to top button