دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان بەردەوام دەبێت

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین گوتی: دوای دابەشکردنی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیان، بڕیار دەرچووە دەرماڵەی دیکەیان بۆ خەرج بکرێت و لەنزیکترین کاتدا بەسەریاندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەمجارە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات دەرماڵەی چەند مانگیان پێ دەدرێت.

دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیانمان دابەش کرد، بڕیارە وەجبەیەکی دیکەی دەرماڵە لە نزیکترین کاتدا بەسەر قوتابیاندا دابەش بکرێتەوە، وەزارەتی داراییش دیار دەکات ئەمجارە دەرماڵەی چەند مانگیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

دکتۆر کامەران یونس گوتیشی: سەرجەم ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان تەواوکراوە و بەلیست پێشکەشی وەزارەتی دارایی کراوە.

باسی لەوەشکرد: بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوتابیان دەرماڵەی چەند مانگی ساڵی ڕابردوویان ماوە پێیان دەدرێت و هیچ مانگێکیان نافەوتێت.

گوتیشی: بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان دەرچووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی دەکات و دابەش دەکرێت.

Back to top button