دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان، سزای سیخوڕەکانی پەکەکەی پشتڕاست کردەوە کە بۆ هەر کامەیان 6 ساڵ زیندانی کردنە

.

دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان  بەزۆرینەی دەنگ سزای بەندکردنی سیخورەکانی پەکەکەی لە دەڤەری بادینان پشتڕاست کردەوە کە ماوەی 6 ساڵ زیندانی کردنە بۆ هەرکامەیان.

هەریەک لە “ئه‌یاز كه‌ره‌م‌، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆشکی، گوهدار محەممەد زێباری و هاریوان عیسا” لە 16ی شوباتی ئەمسالدا بەتاوانی سیخوڕی کردن بۆ پەکەکە دادگایی کرابوون و دادگا وێڕای بە تاوانبار ناسینیان، بڕیاری دابوو پێویستە لە بەرانبەر تاوانەکەیاندا هەرکامەیان 6 ساڵ بەند بکرێن.

ئەو سیخورانەی پەکەکە لەژێر ناوی پەروەردەی میدیا و رۆژنامەوانیدا کاری سیخوڕییان بۆ پەکەکە دەکرد و پاش دەرچوونی بڕیاری دادگا ژمارەیەک لە لایەنە سیاسیەکان و چالاکانی مەدەنی رەخنەیان لە بڕیارەکە گرت.

دواتر دەزگای دژە تیرۆری کوردستان بۆ ڕەواندنەوەی هەرچەشنە گومانێک، دیمەنی دانپێدانانی ئەو سیخوڕانەی بۆ ڕای گشتی کوردستان بڵاو کردەوە و لە بەرانبەردا پەکەکەش بۆ شاردنەوەی پیلانی سیخوڕی کردنەکەی، لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا بەشێک لە دانیشووانی گوندەکانی بناری قەندیلی بە سیخوڕی تورکیا ناوبرد.

Back to top button